بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی بەرزڕاگرتنی 6555 شەهیدی لوڕستان و کۆمەڵێک لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەو پارێزگایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڵ ڕێبەری ئێران دیداریان کرد.
گرینگترین تەوەرەکانی قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە خوارەوە دێت:
ئەمریکا بەدڵنیاییەوە هاوبەشی جەنەیاتەکانی ئیسرائیل لە غەززیە.
چوونی سەرۆکی وڵاتانی ستەمکار بۆ ناوچە داگیرکراوەکان نیگەرانیان لە لەناوچوونی ئیسرائیلە.
حکومەتە ئیسلامییەکان نابێت لە بەرانبەر جەنایەتکاران دەست لەسەر دەست دابنێن. بەدڵنیاییەوە فەلەستین سەردەکەوێت.
پرسی غەززە لەلایەک نیشاندەری ستەملێکراوی و لەلایەکی دیکەوە نیشاندەری هێز و دەسەڵاتە.
بەڵێ خەڵکی غەززە ستەمیان لێ دەکرێت و ئەو دوژمنە سنوورێکی بۆ جەنایەتەکانی نییە.
لە پاڵ ئەو ستەملێکراوییە دوو خاڵی گرینگ هەیە: یەک سەبری ئەو خەڵکە یە. دووهەم گورزێک کە فەلەستینییەکان لە ئیسرائیلیان دا، گورزێکی دیاریکەر بوو بەشێوەیەک کە تا ئێستا ئاوەها گورزێک لە ئەو ڕژێمە نەدرابوو و چاک نابێتەوە.
لە درێژەدا کاردانەوەی جیهانیان لە ئەمریکا، ئەورووپا و وڵاتانی ئیسلامیی نیشانەی قووڵایی و بەربڵاوی جەنایەتەکانی ئیسرائیل وەسف کرد و زیادی کرد: پاگەندەکارانی مافی مرۆڤ و ئازادی لە ئەورووپا، خۆپیشاندان لە بەرژەوەندی فەلەستینییەکانیان قەدەغە کرد بەڵام خەڵک،بە بێ سەرەنجدان بە ئەوە هاتنە سەرشەقام.