ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی:هەواڵنێرەکان بە لەبەر کردنی جلیقەی دژە گوللە و کردنە سەری کڵاوی تایبەت بە دوولایەنی شەڕ ڕایدەگەیێنن کە ئەرکی ئەوان بڵاو کردنەوەی هەواڵ سەبارەت بە شەڕە و لایەنگری هیچ یەکەیان نین و بەس ڕاستی و حەق دەگوازنەوە.
بەڵام یەکێک لە ئەنجامەکانی شەڕ، کوشتنی هەمان کەسانە و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لایەنێک لە شەڕ دژی ڕاگەیاندنی ڕاست سەبارەت بە جەنایەتگەلێکە کە لە شەڕدا ڕوو دەدات.
بە گوێرەی ڕاپۆتی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە ساڵی 2003 ەوە تا ئێستا 300 هەواڵنێریان لە عێڕاق کوژراوە، دوای عێڕاق ، سووریا پێگەی دووهەمی هەیە و دوای سووریاش، ئەفغانستان، یەمەن و ناوچەکانی فەلەستین و سوومالی لە لیستی مەترسیدارترین وڵاتەکان بۆ هەواڵنێرانن.
ژمارەی کوژرانی هەواڵنێرەکان لە 17 ڕۆژی ڕابردوودا و لە شەڕ دژە غەززە گەییشتووەتە 23 کەس و ئەوە کارەساتێکە کە تا ئێستا مێژووی ڕۆژنامەڤانی بەخۆیوە نەیبینیوە.
لومیتەی پارێزەری لە ڕۆژنامەڤانان، جێگیر لە نیۆیۆرک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەڤانان کوژراون کە لە نێوانیاندا 19 ڕۆژنامەڤانی فەلەستینی و ڕۆژنامەڤانێکی لوبنانی هەیە.
ئەو کومیتەی هەروەها ڕایگەیاند تەنیا لە حەوت ڕۆژی یەکەمی پێکدادانەکە، لانیکەم 11 ڕۆژنامەڤانی کوژراون، دوو هەواڵنێری بێ سەروشوێنن و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەربازی ئیسرائیلی: خەڵکی کوێی؟
هەواڵنێر: ناسرە
سەربازی ئیسرائیلی:ناسرە؟
هەواڵنێر: بەڵێ
سربازی ئیسرائیلی: لە سەر چ قسە دەکەی؟
هەواڵنێر: یەک خولەک… من لەسەر ئانتێنی بەرنامەی ڕاستەوخۆم.
سەربازی ئیسرائیلی: ئەوە بۆ من گرینگ نییە. من بە ئێوە دەڵیم کە پۆلیسی ئیسرائیل چ دەکات. ئەگر لە بەرنامەی ڕاستەوخۆ باش قسە بکەی باشترە!ڕوونە؟حەماس دەبێت لەناو بچێت، ڕوونە؟ ئەگەر راستییەکان نەڵێی دەکەویتە مەترسیەوە.
ئەوە گفتوگۆی پۆلیسێکی ئیسرائیل لەگەڵ هەواڵنێری کەناڵی ئەلعەرەبییە کە لە کاتی ڕاپۆرتی ڕاستەوخۆ هاتە نێو کادری کامیراکەوە و هۆشداریی دەداتێ کە ئەوەی کە ئیسرائیل دەیڵێت ئەبێ ڕووماڵ بکرێت.
ئاڵبەت کوشتنی هەواڵنێران بە سەردەمی شەڕ سنووردار نابێتەوە.
شیرین ئەبوو عاقلە هەواڵنێری ئەمریکی-فەلەستینی کەناڵی ئەلجەزیرە دوایین نموونەی پێش لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا بوو کە لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە لە حاڵێکدا کە کڵاو و جلیقەی لەبەر بوو کرایە ئامانج و کوژرا.
نموونەیەکی دیکەی جەنایەت لە دژی هەواڵنێران ئەوە بوو کە کازم ئەخەوان، هەواڵنێر و وێنەگری هەواڵدەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ سێ دیپلۆماتی ئێران لە ساڵی 1361 لە لوبان لەلایەن پاڵپشتانی ئیسرائیلەوە ڕفێندران و تا ئێستاش هیچ هەواڵێک لەسەریان نەبووە.