بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی ژنانی یەکسانی و دیمۆکراسی و هەدەپە کۆبوونەوەیان کرد و لە ئەو کۆبوونەوەی تولای حاتەم ئوغولاری هاوسەرۆکی نوێی ئەو پارتە وێڕای ناڕەزایەتی بە هێرش بۆ سەر کوردستانی سووریا و گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچە لەلایەن تورکیاوە، ئەو هەڵسوکەوتەی هاوشێوەی هەڵسوکەوتی ئاڵمانی نازی وەسف کرد.
لەم ڕۆژانەدا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین و هیرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەبینین کە ڕێک وەکوو یەکن، ئیسرائیل دەیەوێت فەلەستینییەکان بەرەو میسر یان بیابانی نەجەف بنێرێت و تورکیاش لەم هێرشانەدا 5 ملیۆن کەسی سڤیلی کردووەتە ئامانج.