بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی هێرش و بوردمانەکانی غەززە لە ڕۆژی یەکشەممە، لانیکەم 400 فەلەستینی شەهید بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیا فەلەستینییەکان، لە ئەنجامی هێرش و بوردمانەکانی غەززە لە ڕۆژی یەکشەممە، لانیکەم 400 فەلەستینی شەهید بوون.

دەوترێت زۆربەی ئەو شەهیدانە ژنان و منداڵان بوون.

نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقساش ڕایگەیاند کە 65 لەسەدی شەهیدان و برینداربووانی ئەو نەخۆشخانە منداڵانن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتلایا و بریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند : ئێمە پاڵپشتی تەواوی خۆمان لە ئیسرائیل ڕادەگەیێنین و مافی بەرگری لە خۆ بۆ تێلاڤیڤ پشت راست دەکەینەوە.

لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە ئاماری شەهیدانی غەززە لە 16 ڕۆژ شەڕی ئیسرائیل لە دژی ئەو ناوچە بۆ 4741 کەس بەرز بووەتەوە.