جێگری گەشەی بەڕێوەبەرایەتی و سەرچاوەکانی پارێزگاری کوردستان وتی: بە گوێرەی بەرنامەڕێزییەکان زیاتر لە 30 هەزار ملیار پڕۆژە هاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگاری کوردستان دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵڵا ڕەشید پوور بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دەوڵەتی سێزدەیەم ڕوانینی تایبەتی بە کوردستان هەیە، وتی: ئەو بابەتە گرینگە لە درێژەی دوو ساڵی ڕابردوو بە شێوەیەکی سەرەنج ڕاکێش بەرز بووەتەوە و سەلمێندراوە.

ڕەشید پوور ڕایگەیاند: تا ساڵی 1400 نزیک بە یەک هەزار و 900 ملیار تمەن بودجە بۆ کوردستان تەرخان کرابوو لە ساڵی 1401 ئەو ڕێژە بۆ 2 هەزار ملیار بەرز بووەوە.

ناوبراو زیادی کرد:بە گوێرەی بەرنامەڕێزییەکان زیاتر لە 30 هەزار ملیار پڕۆژە هاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگاری کوردستان دەکرێتەوە.