فەرماندەی گشتی ئەرتەش وتی: ئەگەر شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕوو بدات، لایەنەکانی ئەو شەڕە لە ئاستی یەکێک لە ئۆپراسیۆنەکان ئێمە لە بەرەڤانی پیرۆزە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرلەشکەر عەبدولڕەحین مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەش بە ئاماژە بە پرسی غەززە و ئۆپراسیۆنی بەرخۆدانی فەلەستین لە دژی ئەرتەشی ئیسرائیل وتی: ئەوەی کە ئیسرائیل وپاڵپشتەکانی هەوڵ دەدەن ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا بدەنە پاڵ ئێرانەوە، بەهۆی زللەیەکە کە لە فەلەستینییەکان خواردوویانە و چۆن هەست دەکەن کە گەورەییان لە جیهاندا شکستی هێناوە، ئەوە دەدەنە پاڵ ئێرانەوە.

بەڵام ئێمە ڕایدەگەیێنین کە ئەوە پێوەندی بە ئێرانەوە نییە چونکوو ئەگەر بڕیار بێت ئێران بێتە پێشەوە، لایەنی شەڕی ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل لە ئاستی یەکێک لە ئۆپراسیۆنەکامان لە بەرەڤانی پیرۆز دەبێت. ئیسرائیل بە دەستی فەلەستینییەکان دەڕووخێت.