ئیسرائیل دوو هێرشى جیاوازى بۆسه‌ر دوو فرۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شق و حه‌له‌ب ئه‌نجامداو به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستداو دوانى تر برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌سوریا ڕایگه‌یاندووه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ سوپاى ئیسرائیل هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شق و حه‌له‌بى بۆردومانكردوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێكى مه‌ده‌نى كوژراوه‌و دوانى تر برینداربوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، گه‌شته‌كانى هه‌ردو فرۆكه‌خانه‌كه‌ ڕاگیراون و گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ فرۆكه‌خانه‌ى لازقیه‌و جگه‌ له‌و دوو شوێنه‌ ئیسرائیل به‌رزایه‌كانى گۆڵانى بۆردومانكردوه‌.