کاربەدەستانی فەلەستین ڕایگەیاند کە دوایین ئامارەکان نیشان دەدەن کە ژمارەی شەهیدان و بریندارانی فەلەستینی لە هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە زیادی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لە دوایین ئاماردا ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی شەڕی ڕژێمی زایۆنی لە دژی خەڵکی غەززە بۆ چوار هەزار و ٣٨٥ شەهید زیادی کردووە و لەو ژمارەیەش هەزار و ٧٥٦ کەسیان منداڵن و ٩٧٦ کەسیان ژنن.

لە هێرشی بەردەوامی چەکدارانی ڕژیمدا ١٣ هەزار و ٥٦١ کەس بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ٧٠٪ی قوربانیانی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ژن و منداڵ و بەساڵاچووانن.