داوەری شانزدەیەمین شانۆی سەرشەقامی مەریوان وتی: ئەو فێستیاڤڵە وەکوو تەنیا فێستیڤاڵی لێزانی شانۆی ئێران ناسراوە و شوناسی شانۆی سەرشەقامی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد عەلی سادق حەسەنی ڕایگەیاند: فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان وەکوو تەنیا فێستیڤاڵی لێزانی شانۆی ئێران ناسراوە و شوناسی شانۆی سەرشەقامی ئێرانە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە فێستیڤاڵی مەریوان پێویستی بە پاڵپشتی بەرپرسان هەیە، وتی: فێستیڤاڵەکە ئەبێ پێگەی ڕاستەقینەی خۆی بدۆزێتەوە چونکوو خەڵکی کوردستان حەزیان لە ئەو فێستیڤاڵەیە و بێ گومان شاری مەریوان شاری شانۆیە.