کۆبوونەوەی خەڵکی ) بەرەنگارت منم( بە ئامادەبوونی هاووڵاتیانی تارانی بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبونەوەی خەڵکی-بەرەنگارت منم- کۆبوونەوەی گەورەی عاشقانی بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل بە ئامادەبوونی هاووڵاتیانی تارانی لە گۆڕەپانی فەلەستین بەڕێوە چوو.

خەڵک بە وتنەوەی دروشمی مەرگ بۆ ئیسرائیل، مەرگ بۆ ئەمریکا، ئەی ڕێبەری ئازادە ئامادەین ئامادەین و فەلەستین پاڵپشتیت دەکەین، داوای بەرەنگار بوونەوەی پتەوی بەرەی بەرخۆدان لەگەڵ ئیسرائیلیان کرد.

حوجەتولئیسلام پەناهیان لە ئەو کۆبوونەوە ئامادە بوو و ڕایگەیاند: ئەوانەی کە ئێستا دەیانەوێت ئاو و خۆراک و دەرمان بنێرن بۆ خەڵکی غەززە، بزانن کە باشترین یارمەتی ، بەخەبەر هێنانەوەی خەڵکی ئەورووپایە.