شیکاری نهێنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی شکستی قورس لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقسا باشتر دەردەخات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتێکدا کە ڕژێمی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقسا لە حەوتەمی ئۆکتۆبەر (١٥ ڕەزبەر) لە هەوڵدایە بارودۆخی ناوخۆی خۆی یەکڕیز و ڕێکخراو نیشان بدات و سەرۆکوەزیرانی ئەم ڕژێمە، بنیامین نەتانیاهۆ، لە هەوڵدایە خۆی بە کەسایەتییەکی بەهێز و وەرەبەرز دەربخات بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم شکستە، ، بەڵام بەڵگەکان ئاماژە بە دۆخێکی جیاواز دەکەن.

لەو پێوەندییەدا ڕۆژنامەی تاران تایمز فایلێکی دەنگی نهێنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم ڕژیمەی دەستکەوتووە.

ئیهود باراک، کە کەسایەتییەکی ناسراوی ڕژێمی زایۆنیستیە و ئەزموونی بەرزترین پێگەی سیاسی و سەربازی هەیە، لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش بەڕێوەچوو، دۆخی ڕژیمی بەم شێوەیە شرۆڤە کردەوە ، پێش هەموو شتێک ئەم شکستە قورسە نابشاردرێتەوە و بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆی نەتانیاهۆیە بە شێوەیەکی شەخسی و ئەویش کە متمانەی خەڵک و سوپای لەدەستداوە، دەبێت بڕوات.

خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هۆشداریی داوە لە دەرئەنجامەکانی هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە و سەرکەوتن تێیدا بە دووری دەزانێت.