بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، خالید حەیدەر وتی: نەناردنی مووچە و بودجە لەلایەن بەغداوە بۆ هەولێر، جووڵەی ئابووری سلێمانی و سەرجەم شارەکانی هەرێمی ئیفلیج کردووە و هاووڵاتیانی هەرێم بەتوندی لە ژیر قەیراندان و بە هاتنی زستان و کرانەوەی قوتابخانە و زانکۆکان ئەو قەیرانە بەرزتریش دەبێتەوە.
Publish Date: ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٣:١٢
مامۆستای ئابووری زانکۆی سلێمانی، وتی: هەموو شار و پارێزگاکانی هەرێم لە ژێر کاریگەری قەیرانی دارایی و دواکەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدان.