بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاسوار عه‌بدولواحید له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس "تویته‌ری پێش‌و" نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، عێراق ساڵی داهاتو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكات.
راشیگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، سكاڵای داهاتوم بۆ دادگای فیدڕاڵی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێم و راگرتنی مامه‌ڵه‌كردن ده‌بێت له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه به‌سه‌رچوه‌كانی".
شاسوار عه‌بدولواحید ده‌شڵێت: "ئه‌مه ئاسته‌نگێكی چاوه‌ڕوانكراوه بۆ ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌مه‌شم بۆ تۆمار بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره 25ی (شوبات/2)ی 2024 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ئێستاشدا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماده‌یی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه ده‌ربڕیوه.