سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ وەزیری بەرگری ڕووسیا و وەزیری بەرگری قەتەر لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد و داوای هەوڵی دەستبەجێ کۆمەڵگای جیهانی بۆ ڕاگرتنی ئەو جەنایەتە و فریاکەوتنی خەڵکی غەززەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری لە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری بەرگری ڕووسیا بە وتنی ئەوەی کە هەوڵی هێزەکانی حەماس لە چوارچێوەی مافی ڕەوا و بەرەنگار بوونەوەی داگیرکاری و ئەنجامی ٧٠ ساڵ سەرکوتی خەڵکی فەلەستین بووە، وتی: ئێمە بە توندی نیگەرانی بەردەوام بوونی قەیرانی بەربڵاو و نامرۆڤانە لە دژی خەڵکی سڤیلین، ئەو هەڵسوکەوتە قبووڵ نەکراوە و حکومەتەکان ئەبێ کاردانەوەی جیدی بنوێنن.

وەزیری بەرگری ڕووسیاش وتی: دەسپێشخەری ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش لە ئەو بارەوە لەگەڵ دژایەتی هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەرەوڕووی بووەوە ٢ نەگەییشتە ئەنجام.

باقری زیادیکرد: درێژەی جەنایەتەکان و پاڵپشتی و یارمەتی هەندێک لە وڵاتەکان بووەتە هۆی پێچراوتر بوونی دۆخەکە.

هەروەها سەرلەشکەر باقری لە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری بەرگری قەتەر بە ئاماژە بە ڕۆڵی ئەمریکا لە ڕێنوێنی ئۆپراسیۆنی ئیسرائیل لە غەززە داوای ڕێگری وڵاتەکان لە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە بنکە ئەمریکییەکانەوە لە ناوچەکە بۆ ئیسرائیل و هەروەهاگەیاندنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ غەززەی کرد.