بنکەی سەربازی ئەلتەنەفی ئەمریکا لە سنووری عێراق، سووریا و ئۆردۆن کرایە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ماڵپەڕی ئەلمیادین نووسی: کەمێک پێش ئێستا بنکەی سەربازی ئەلتەنەفی ئەمریکا لە سێ گۆشەی سنووری سووریا، عێراق و ئۆردۆن بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومان کراوە.

لە هەواڵەکەدا هاتوو ئەو سێ درۆنە بە سەر ئاسمانی بنکەی ئەلتەنەفدا سووراونەتەوە و چەند خاڵیان کردۆتە ئامانج بەڵام هیچ زانیارییەک لە ڕێژەی زیانەکان نییە.