کەمتر لە دوو هەفتە بەسەر دەستپێکردنی کۆمەڵکوژی زایۆنیستەکان لە غەززە، دوو درۆی گەورە سەبارەت بە چیرۆکی ساختەی سەربڕینی منداڵان و هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی گێڕاوەتەوە. ئامانجی ئەم درۆیانە چین؟

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هاوئاستنی چڕ بوونەوە و بەردەوام بوونی هێرشە نامرۆڤانەکان و دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ماشێنی درۆدانی کۆشکی سپیش خێراتر بووەتەوە.

دوای هیرشی نامرۆڤانەی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی غەززە کە دوێنێ شەو ئەنجام درا و بووە هۆی شەهید بوونی زیاتر لە 1000 ژن و منداڵی فەلەستینی، درۆیەکی گەورەمان لە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە بیست. پێشتریش بایدن چیرۆکێکی سەبارەت بە سەربڕینی منداڵانی ئیسرائیلی بە دەستی چەکدارانی حەماس وتبووەوە.

بایدن و وەهمی سەربڕینی کۆرپە ئیسرائیلییەکان

سەرەتا مێدیاکانی ئیسرائیل بە دەسپێکی هیرشەکانی حەماس بۆ سەر شارۆچکە زایۆنی نشینەکان پاگەندەیان کرد کە چەکدارەکانی حەماس لانیکەم 40 منداڵایان سەربڕیوە. ئەو بابەتە لایەنی بەربڵاوی بۆ وترایەوە و تەنانەت بایدنیش لەسەر باسی کرد.

درۆی دووهەم: ژینۆساید لە غەززە و هەوڵی بایدن بۆ بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی

لە هەمان پێوەندیدا تال هاینریش وتەبێژی نتانیاهۆ وتبووی کە کۆرپە و منداڵەکان لە شاری کەفاری غەززە لە دوو کیلۆمەتری باکووری ڕۆژاوای غەززە بە سەربڕاوی دۆزراونەتەوە. دەستبەجێ هەندێک لە مێدیاکان بە پێ پاگەندەی ئەرتەشی ئیسرائیل پاگەندەیان کرد کە هێزەکانی حەماس زۆربەی کۆرپە ئیسرائیلییەکانیان سەربڕیوە.

بایدنیش لە دیدار لەگەڵ ڕێبەرانی کۆمەڵگەی جوولەکە لە کۆشکی سپی بە جۆرێک پاگەندەی کرد کە وێنەی سەرە بڕدراوەکانی منداڵانەکانی بینیوە. ناوبراو پاگەندەی کرد وێنەگەلێک لە توندوتیژی تۆقێنەر و شەیتانی بینیوە کە زۆر لە کارەکانی داعش لە سووریا و عێڕاق تۆقێنەرترە.

هێشتا چەند کاتژمێر لە ئەو قسانەی بایدن تێنەپەڕیبوو کە کۆشکی سپی ناچار بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بۆ وەدرۆ خستنەوەی وەهمەکانی بایدن بوو.

کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێن لە زمانی بەرپرسێکی ئەمریکاوە نووسی کە نە بایدن و نە حکومەتەکەی، وێنە یان ڕاپۆرتێکی پشت ڕاست کراویان لە سەربڕینی منداڵان و کۆرپەکان لەلایەن حەماسەوە نەبینیوە.

واشنتۆن پۆستیش لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند کە ئەو قسانە بە پێ ڕاپۆرتی مێدیاکان و هەروەها پاگەندەکانی وتەبێژی نتانیاهۆ بووە.

جودا لە ئەوە، درۆی دیکەش ئاشكرا کرا و لە هەمان پێوەندیدا ڕۆژنامەی لۆس ئانجلێس تایمز ، بڵاو کرەوەی پاگەندە درۆکان سەبارەت بە دەستدرێژی بۆ سەر ژنانی ئیسرائیلی لەلایەن هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستینەوە نووسی: ئەو پاگەندەیە پشت ڕاست نەکرایەوە.

لەلایەکی تریشەوە تەلەڤیزیۆنی فەڕەنساش ڕایگەیاند کە ئەو ڤیدیۆیەی کە پاگەندەی هێشتنەوەی منداڵانی ئیسرائیلی لە قەفسی دەکرد، کە پاگەندە دەکرا لە غەززە ڕووی داوە ساختەیە و هی جەنایەتەکانی داعش لە سووریا بووە.

لە ڕوانگەی چاوەدێرەکانەوە، پاگەندەی سەربڕینی کۆرپەکان، درۆیەک بۆ پاساو دانی هێرشەکانی ئیسرائیل دێتە ئەژمار، ئەوان پێیان وابوو کە بە ئەو چیرۆکە ساختەگەلەوە، بەستێن بۆ کۆمەڵکوژی لە غەززە خۆش دەکەن. لە ئاوەها کەشێکدا بوو کە مووشەکبارانی غەززە و کوشتنی چەند هەزار کەسیان دەست پێکرد.

درۆی گەورەی بایدن سەبارەت بە بوردمانی نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی

جەنایەتەکانی ئیسرائیل بە بوردمان و کوشتوبڕی بەربڵاوی خەڵکی غەززە لە نەخۆشخانەی ئەلمەعمدانی درێژەی پەیدا کرد؛ جەنایەتێک کە وڵاتانی ڕۆژاوایی ەکوو ئەمریکا، بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا بەتواوەتی پاڵپشتیان کرد.

دوای ئەو ڕووداوە تۆقێنەرە، بایدن دوای چوون بۆ تێلاڤیڤ لە دیدار لەگەڵ نتانیاهۆ ئاماژەی دایە سەر تەقینەوە لە نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی و پاگەندەی کرد کە زۆر لە ئو هێرشە شۆک بووە بەڵام وادیارە کردنە ئامانجی نەخۆشخانەکە کاری لایەنی بەرانبەرە، نەک ئیسرائیل.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرناڵ ڕایگەیاند کە ئەو بۆمبەی کە لە نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی لە غەززەی تەقاندەوە بۆمبی ئەمریکی MK-۸۴ بووە.

زۆر کەس پێیان وایە ئەگەر حەماس ئاوەها مووشەکێکی لەبەردەست بوایە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکانی دەهاویشت.

پشت پەردەی خێرا بوونەوەی مەکینەی درۆدانەکان

هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش ئاماژەی پێدرا، پاگەندەی سەربڕینی منداڵەکانی درۆیەکی گەورە بۆ پاساودانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بوو. ئەوان بە هان دانی هەستی خەڵکی جیهان بەتایبەتی وڵاتانی ئیسلامی دەیانەویست کۆمەلکوژی غەززە پاساو بدەن.

هەر بۆیە بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆ بە شێوەی ئامانجدار و لە درێژەی شەڕی مێدیایی مێدیا ڕۆژاوایی و عبرییەکان لە دژی بەرخۆدانی فەلەستین و بۆ گۆڕینی جێگای ستەمکار و ستەملێکراو ئەنجام درا.

ئامانجی دیکەی ئەو درۆیانە، بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی بۆ هەڵاتن لە لێپرسینەوەیان وەکوو جەنایەتکاری جەنگییە. ئەو جەنایەتانەی ئیسرائیل ئەنجامی داوە نیشانەی ئاشکرای کمەڵکوژی و پێشێل کرانی مافی مرۆڤە و لە ڕوانگەی مافی نێودەوڵەتیەوە ئیدانە کراوە.

کۆنوانسیۆنی چوار قۆڵی ژێنێڤی 1949 و پرۆتۆکۆلی یەکەم و دووهەمی پەیوەستی 1977 گرینگترین بەڵگەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتییە و ژێر پێ خستنیان، پێشێل کرانی مافی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار و بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی و لە هەندێک جاریشدا بەرپرسیارێتی سزادانی تاکەیی بەدواوە دەبێت.

بوردمانی ماڵەکان، کوشتنی ژن و منداڵا، هیرش بۆ سەر ژێرخانەکان و دامەزراوە ناسەربازییەکان و … و ڕێگری لە گواستنەوەی بریندارەکان و ناردنی دەرمان لە ڕیزی جەنایەتە جەنگییەکان لە شەڕی ئەم دواییەی غەززەیە.

ڕقی گشتی لە ئیسرائیل دوای مووشەکبارانی نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی تا ئەو جێگا چووە پێشەوە کە باڵوێزخانەی ئەو ڕژێمە لە تورکیا و باڵوێزخانەی ئەمریکا لە لوبنان هیرشی کرایە سەر. ئوردن سێ ڕۆژ تازیەباری گشتی ڕاگەیاند و خەڵکی ئێران، عێڕاق و کوەیتیش لە پاڵپشتی لە خەڵک هاتنە سەر شەقام.

بە پێیە ڕێگری لە داگیر کردنی باڵوێزخانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل یەکێک لە هۆکارەکانی دیکەی بڵاو کردنەوەی درۆ لەلایەن واشنتۆن و تێلاڤیڤەوە بوو چونکوو جووڵاندنی هەستی خەڵکی جیهان جگە لە خەسار لە ئاسایش و بەرژەوەندی ئەوان، پڕۆژەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ڕادەگرێت.