تا ئێستا زیاتر لە 4 میلیۆن گەنجی ئێرانی بۆ چوون بۆ ناوچە داگیرکراوەکان لە ماڵپەڕی گەردەلوولی ئەقسا ناویان تۆمار کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای دەسپێکی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا و دەسپێکی شەپۆلی بەربڵاوی کۆمەڵکوژی و هێرش بۆ سەر ژنان و منداڵانی غەززە ، کۆمەڵێک لە گەنجان بە ڕێکخستنی ماڵپەڕێک داوایان لە خەڵکی ئێران کردووە بۆ ئامادەبوون لە ناوچە داگیرکراوەکان و ڕاگەیاندنی ئامادەیی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بە دروشمی “بەرەنگارت منم” ناو بنووسن کە لە دوای هیرشەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر نەخۆشخانەکەی غەززە، هەر چرکە ژمارەی ئەو کەسانەی کە ناو تۆمار دەکەن زیاد دەکرێت و تا ئێستا زیاتر لە 4 ملیۆن گەنجی ئێران بۆ بەشداری لە بەرەکانی شەڕ لە ماڵپەڕی گەردەلولی ئەقسا ناویان تۆمار کردووە.

تا ئێستا زیاتر لە 4 ملیۆن گەنجی ئێرانی لە ماڵپەڕی alaqsastorm.com ژمێردراون.