بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە دەستبەجێ تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕابگیرێت، وتی: وڵاتانی ئیسلامی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل بپچڕێنن و گەمارۆ بخەنە سەر کاڵاکانیان .
حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، لە کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە جددە، وێڕای سەرەخۆشی لە گەل و بەرخۆدانی فەلەستین لە بە بۆنەی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر یەکێک لە نەخۆشخانەکانی غەززە، وتی: ئەمریکا لە ڕێگەی شەڕ لە دژی خەڵکی مەدەنی هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕژێمی ڕووخاوی زایۆنیستی دەدات. ئەمریکا بەرپرسیارە لە دڕندەییەکانی ئەم دواییە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: کردەی شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی کە بووە هۆی شەهید بوونی نزیک بە دوو هەزار کەسی بێ تاوان، لەگەڵ هیچ لۆژیکێکدا ناگونجێت. کێ باوەڕی بەوە دەکات کە بەرخۆدان بۆمبێکی وا پێشکەوتوو لە دژی هاونیشتمانیان لە غەززە بەکار بهێنێ؟
دیپلۆماتکاری باڵای وڵاتەکەمان وتی: دەبێت دەستبەجێ تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕابگیرێت. پێویستە وڵاتانی ئیسلامی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بپچڕێنن و گەمارۆی کاڵاکانیان بدەن. چاوەڕوان دەکرێت کەسایەتییە ئایینی و کاریگەرەکانی مەسیحی کردەوە تاوانکارییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل ئیدانە بکەن.