وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: جەنایەتێک کە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەلمعمدانی ڕووی دا، بۆ هەر موسڵمان و هەر مرۆڤێکی خاوەن ویژدان لە جیهاندا قبووڵ نەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی کومیتەی جێبەجێکاری ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی چووە عەرەبستان، لە فڕۆکەخانەی جەددە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: چەند کاتژمێر پێش ئێستا نەخۆشخانەیەک لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج کە بە هۆیەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە نەخۆشەکان،کادیری پزیشکی و دەرمانی شەهید بوون و ئەوە جینایەتێکی قبووڵ نەکراوە.

ناوبراو وتی سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەو کۆبوونەوە لەگەڵ فەیسەل بێن فەرحان گفتوگۆم کردووە کە لەسەر سێ تەوەر جەخت کرا یەک: ڕاگرتنی دەستبەجێی جەنایەتی ئیسرائیل لە دژی غەززە، دوو: کردنەوەی ڕێگایەک بۆ گواستنەوەی ئاو،خۆراک،دەرمان و سووتەمەنی بۆ غەززە و سێهەم: بەرەوڕووبوونەوەی توند لەگەڵ هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ کۆچاندنی زۆرەملێی خەڵکی ناوچەکە.