سەرۆک کۆماری ئێران لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە غەززە وتی: ئاگری نەخۆشخانەی ئەلمعمدانی زایۆنییەکان دەسووتێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نووسی: ئاگری بۆمبەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل کە ئەمشەو لە نەخۆشخانەی ئەلمعمدانی بەسەر بریندارە فەلەستینییەکان ڕژا، بەزوویی ئیسرائیلییەکان دەسووتێنێت.

سەرۆک کۆماری درێژەی دا: بێدەنگی هیچ کەسێکی ئازادە لە بەرانبەر ئەو جەنایەتە جەنگییە ڕەوا نییە.

ڕەئیسی زیادی کرد: ئێرانیش وەکوو ئۆمەتی ئیسلامی تازەیبارە و چوارشەممە تازەیباری گشتی ڕادەگەیێنین.