دارا سێکانیانی، ئەندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی غه‌ززه‌، وتی:  بە بەرچاوی دنیاوە گەلێک "قڕدەکرێت"، وەڵاتێک لایەنێک ڕێکخراوێک نییە بەکرداریی هەڵوێستی هەبێت. 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئەو ئه‌ندامەی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی عێراق وتیشی: "ئەوەی ئێستا رودەدات، پێمان دەڵێ نەتەوە یەکگرتوکان، کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، دادگایی نێودەوڵەتی، ئازادی، مافی مرۆڤ، دیموکراسی، سەروەری یاسا، چەکی قەدەغەکراو، مافی مناڵ، مافی ئافرەتان چەندانیتر جگە لە مەرەکەبی سەرکاغەز شتێکیتر نین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەم ژیانەدا هێز تەفسیری یاسادەکات، بە بەرچاوی دنیاوە گەلێک "قڕدەکرێت"، وڵاتێک لایەنێک ڕێکخراوێک نییە بەکرداریی هەڵوێستی هەبێت، بەداخەوە ژیان بوه‌تە جەنگەڵستان، دەسەڵاتدارەکان لاواز و بێهێزەکان لەناو دەبەن.