بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ جۆزێف بۆرڵ ، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەورووپا باسیان لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرد.
ئەمیر عەبدوڵاهیان سیاسەتی بشێوکەیی ئەمریکا و دنەدانی ڕژێمی زایۆنی لە لایەن واشنتۆن بۆ ئەنجام دانی هێرشی زیاتر دژی خەڵکی سڤیلی غەززە بە هۆکاری پەرەسەندنی شەڕ وەسف کرد.
راشبگەیاند کە بە داخەوە رۆژانە لە نێوان سێسەد تا حەفتسەد هاووڵاتی مەدەنی لە غەززە شەهید دەبن. و ڕێگە نییە یارمەتی مرۆڤ دۆستانەیان پێبدرێت.