بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌سه‌ر رێگای هاوینه‌هه‌واری چنارۆك ئۆتۆمبێلێك كه سێ كه‌سی تێدابووه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كراوه‌ته ئامانج.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، کامەران عەباس، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کۆیە بە خەندان-ی راگەیاند: یه‌ك كه‌س له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی سنوری چنارۆك بە برینداری گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و باری ته‌ندروستی ناجێگیره و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه.
وتیشی:"تا ئێستا نازانرێت دۆخی ته‌ندروستی دو كه‌سه‌كه‌ی دیكه چۆنه، ئه‌وه‌ی گه‌یشتوه‌ته لای ئێمه بۆ نه‌خۆشخانه ته‌نها یه‌ك برینداره و له‌ئێستاشدا خراوه‌ته ژێر چاودێری وردی پزیشكیه‌و."