وتەبێژی دەوڵەت بە وتنی ئەوەی کە جیهان دڕندەیی ئیسرائیل لە غەززە دەبینێت، جەختی کرد : چاوەڕوانی دەکرا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕێگری بکەن لە جەنایەتی جەنگی لە دژی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەهادوری جەهرومی وتەبێژی دەوڵەت لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە ڕایگەیاند: لەم ڕۆژانەدا هێرشی جەنایەتکاران و نامرۆڤانەی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە دەبینین و بەدڵنیاییەوە مێژوو لە ئەو بارەوە دادوەری دەکات.

وتەبێژی دەوڵەت زیادی کرد: ئەو وڵاتانەی کە پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن لە بەرانبەر ئەو جەنایەتە بێدەنگ بوون و بە ناردنی جۆرەکانی یارمەتی سەربازی و دارایی بۆ ئیسرائیل لە جەنایەتەکانی ئەو ڕژێمە هاوبەشن.

ناوبراو وتیشی: هیچ کات بیرمان نەدەکردەوە کە ڕژێم ئاو، خۆراک ،کارەبا و وزە بۆ نزیک بە دوو ملیۆن کەس دابخات و بۆمبی فۆسفۆری لە نەخۆشخانەکان بەکار بهێنێت.

بەهادوری جەهرومی ڕاشیگەیاند: جیهان دڕندەیی ئەو ڕژێمە دەبینێت و چاوەڕوانی دەکرا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕێگری بکەن لە جەنایەتی جەنگی لە دژی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و بەدڵنیاییەوە مێژوو لە ئەو بارەوە دادوەری دەکات.