بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەدران چیاکورد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە نامەیەکدا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان هاوپەیوەند بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای ناردنی کومیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی کرد.
بەدران چیاکورد ڕایگەیاند کە کومیتەیەکی کارناسی ئەبێ خێرا بێتە ناوچەکە و ئەنجامی هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا تۆمار بکات.
نابراو لە ئەو نامەیەدا نووسی: هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیا بووە هۆی لەنوبردنی ڕێژەیەکی زۆر لە ژێرخانەکان و سەرچاوەکانی کوردستانی سووریا و هەروەها لێکەوتەی ماڵوێرانکەری بۆ ملیۆنان کەس و لەوانە سەدان هەزار کۆچبەر و پەنابەری ناوچەکە هەبوو.