سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا لە سەر ڕەوشی فەلەستین قسەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی جەمشیدب جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران لە تویتێکدا نووسی: ڕەئیسی بە ماکرۆنی وتووە ئەگەر کوشتوبڕی خەڵک و گەمارۆی غەززە نەوەستێت دۆخە دژوارتر دەبێت و گۆڕەپانەکە پەرەدەسێنێت.

هەروەها رایگەیاندووە : سەرۆک کۆماری ئێران بە ڕاشکاوانە هۆشداریی بە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا داوە کە ئەگەر جەنایەتی ڕژێمی نەوەسێت شەڕ بەرفراوانتر دەبێت.