تورکیا لە دەسپێکی ئەم مانگەوە بە شێوەی فەرمی بەرپرسانی حکومەتی عێڕاقی ئاگادار کردووەتەوە کە هێڵی بۆری نەوتی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئامادەی دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای نەوتی تورکیا ، بوتاش، بە شێوەی فەرمی ڕایگەیاند کە ئامادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای هێڵی بۆری نەوتی بەندەی جیهانە.

بوتاش لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ کۆمۆانیای دۆزینەوەی بازاڕی نەوتی عێراق سۆمۆ نووسینویە کە ئەو کۆمپانیا ئامادەی دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بەندەری جیهانەوەیە.