بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق لەسەر دۆخى فەلەستین کۆبوویەوە و تێیدا، پشتیوانی خۆى بۆ سەرجەم رێوشوێنەكانی حكومەت و بەیاننامەكەی دەكات، سەبارەت بە پاڵپشتی گەلی فەلەستین و سەرپشكی دەكات، لە گرتنەبەری سەرجەم رێوشوێنەكان، بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان.
سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق پەرلەمانی وڵاتە عەرەبیەكان بانگهێشت دەكات، بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی بەپەلە لە بەغدا، بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێك کە یەكانگیر بێت لەگەڵ ئیرادەی گەلانی عەرەبی پاڵپشتی كێشەی فەلەستین و سەرخستنی.
هەروەها، داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات، كاری بەپەلە بكات بۆ كردنەوەی دەروازەیەك، بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بەپەلە بە گەلی فەلەسیتن لە كەرتی غەزە.
پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندووە، سیاسەتی هەندێك وڵاتی پشتیوان، لە ئامرازەكانی كوشتن و راگواستن رەتدەكەینەوە، كە دژی رۆڵەكانی گەلی فەلەستین ئەنجامدەدرێت و بەردەوامبونی تاوانە دووبارەكانی قەوارەی زایۆنی، بە تەواوی رەتدەكەینەوە.
داوا لە سەرجەم وڵاتانی جیهان دەكات، هەرچی پێویستە بیگرنەبەر بۆ راگرتنی توندوتیژی دژی گەلی فەلەستین لەكەرتی غەزە و راگرتنی جەنگ و پاراستنی هاووڵاتیان.
پەرلەمانى عێراق جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دەكاتەوە لە پشتیوانیكردنی كێشەی فەلەستین و مافی گەلەكەی لە دامەزراندنی دەوڵەتی خۆی و سەرەوەری تەواوی بەسەر خاكەكەیدا.