خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدای پایته‌خت، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی بۆ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا، خۆپیشاندانی ملیۆنی ده‌ستیپێكرد كه‌ هه‌زاران هاوڵاتی له‌شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی له‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و راگرتنی بۆردومانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ به‌غدا.

هه‌ر ئه‌مڕۆ نوێژی یه‌كگرتوی هەینی له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر ئه‌نجام دەدرێت.

خۆپیشانده‌ران دروشم دژی ئیسرائیل و پشتیوانی بۆ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌ڵێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها داواده‌كه‌ن، په‌له‌ بكرێت له‌گه‌یاندنی ئاو و خۆراك و سوته‌مه‌نی و ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌.

له‌چه‌ند رۆژی رابردودا، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌ینییه‌ دوای نوێژی هه‌ینی له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پشتیوانیكردنی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ئه‌نجامده‌درێت، داواشی له‌ حكومه‌تی عێراق كرد، هاوكاری و به‌تایبه‌ت ئاو و خۆراك بۆ غه‌ززه‌ ره‌وانه‌ بكات.