وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی فەلەستین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەگەر گەمارۆی غەززە درێژەی هەبێت هەرچەشنە بریارێک لە لایەن دیکەی ڕەوتەکانی بەرخۆدان ئەگەری هەیە.

ئەمیر عەبدوڵاهیان لە کاتی گەیشتنی بە لوبنان رایگەیاند: گەل و دەوڵەتە ئیسلامییەکان جەنایەتی جەنگی دژی خەڵکی غەززە و فەلەستین قبووڵ ناکەن.

راشیگەیاند: بێ گومان ئەگەر جەنایەتی جەنگی و گەمارۆی نامرۆڤانە دژی غەززە و فەلەستین درێژەی هەبێت، ئەگەری بڕیاردان هەیە.