ئەنساروڵڵای یەمەن هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر ئەمریکا ڕاستەوخۆ بێتە مەیدانی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین، ئەوا ئێمەش هێزەکانمان دەنێرینە ئەو شەڕەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئامادە نەبوون و هۆشداریی نەدانی ئەمنی لە لایەن رێکخراوە هەواڵگ ییەکانی رژێمی زایۆنی بووە هۆی ئەوە لە چەند کاتژمێردا زیاتر لە هەزار ئیسرائیلی بکوژرێت و نزیک بە 150 کەسی دیگەیان لە لایەن بەرخۆدانەوە ئەسیر بکرێت.

مایکل فریدمەن، گۆشەنووسی رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لەمبارەوە نووسی: لێکدانەوەی هەواڵگری ئیسرائیل ئەمە بوو کە حەماس بۆ هەنگاوێک خۆی ئامادە دەکان کە هەرگیز ناوێرێت ئەنجامی بدات؛ لە حاڵێکدا کە ئەم بابەتە، هەڵە و بە هۆی لووتبەرزیەوە بوو. حەماس لە بەرانبەر ئەم روانگەدا هێرشێکی لە زەوی و دەریاوە دەستپێکرد کە بە شێوەیەکی بڕوا پێنەکراو ژیرانە و ئاڵۆز بوو.

گەردەلوولی ئەقسا نیشانی دا سوپای رژێمی زایۆنی لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنێکی هێرشیدا تا چە ڕادەیەک، لاوازە.

ئەم لاوازییە پرسێکە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن زایۆنییەکان و کارناسانی کەناڵە عێبرییەکانەوە هۆشداریی لەبارەوە دراوە.

رۆژنامەی چەپ گەرای هائارتس لە یادداشتێکدا دەڵێت: ستراتێژی بنیامین نتانیاهۆ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیش تەواو لەناو چووە و سەبارەت بە ئەمریکایش پەیوەندی لەگەڵ تلاڤیڤ بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر شێواوە.

بێ ئەکریکا کە هاوپەیمانێکی زۆر گرینگی ئیسرائیل دێتە ئەژمار، دیار نییە ئەم رژێمە بتوانێ یەک رۆژیش بمێنێتەوە.

لە یاداشتەکەدا هاتووە: "ئێستا ڕووبەڕووی گەردەلوولێک دەبینەوە کە پێشتر شرۆڤەکاران هۆشدارییان دابوو لە شەڕێکی بەرفراوان". ئێران و حەماس و حزبوڵا دڵخۆشن بەو ئاژاوەگێڕییە بەردەوامە لە ناوخۆی ئیسرائیل. بۆچی نا? هەموو ئەم ململانێیانە هێزی بەرگری ئیسرائیل لاواز دەکەن و پێگەی نێودەوڵەتیی ئیسرائیل دەشکێنن. تاکە ڕژێمێک کە پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ناوچەکەدا بگۆڕێت، ئیسرائیلە نەک ئێران.”

ئەنساروڵڵا بە دروشمی مەرگ بۆ ئیسرائیل

دوای ڕووداوەکانی بێداری ئیسلامی لە یەمەن، زایۆنییەکان چەندین و چەند جار نیگەرانی خۆیان لە دۆخی یەمەن و داهاتووی تەنگەڵانی بابولمەندەب و تەنیا ڕێگای پێوەندی بەندەرە باشوورییەکان وەکوو ئیلات بە ئاوە ئازادەکان دەربڕیوە. لە یەک ساڵی ڕابردوودا بە کەمتر بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ئەو ناوچە مێژووییە، نیگەرانی ئیسرائیلییەکانیش زیاتر بووەتەوە. دوای دیدارەکانی نێوان بەرپرسانی عەرەبستان لەگەڵ دەوڵەتی سەنعا واتا ئەنساروڵڵا پێش ئاسایی بوونەوەی پێوەندی ئێران و عەرەبستان، مێدیاکان و شرۆڤەکارانی ئیسرائیلی زەنگی مەترسیان لێ دا.

بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵا زۆر بیری دژە جوولەکەیی و زایۆنیان هەیە و تەنانەت لە دروشمی کۆنی ئەو حزبە مەرگ بۆ ئیسرائیل هەیە.

الله أكبر، الموت لأمريكا، الموت لإسرائيل، اللعنة على اليهود، النصر للإسلام"

چاوەڕوانی شتی سەیر بن؛ ئێمە بە ڕێوەین! ئەوە ڕەستەگەلێکە کە لە پێنجەمین ڕۆژی شەڕی گەردەلوولی ئەقسا ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومەتی ئەنساروڵڵا بڵاوی کردووەتەوە.

هەروەها ڕێبەری ئەنساروڵڵا لە دووهەم ڕۆژ هەڕەشەی کرد ئەگەر ئەمریکا بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە شەڕی غەززە دەستێوەردان بکات ئەو گرووپەش بە هێرشی مووشەکی و درۆنی دێتە مەیدانی شەڕەکەوە. هێزی درۆنی و مووشەکی ئەنساروڵڵا لە دوو ساڵی دواییدا پێشکەوتنی بەرچاوی هەبووە و سەرچاوە ڕۆژاواییەکان بە توندی نیگەران کردووە.

دەفرایەتی ئەنساروڵڵا لە بەرەیەکی نوێ لە دژی زایۆنییەکان ئەوەندە جیدی و چارەنووس سازە کە محەمەد زەیف فەرماندەی سەربازی حەماس لە گرتەیەکی دەنگیدا ناوی یەمەنی لە پاڵ ئێران و سووریا و عێراق هێناوە:

برایانی ئازیز لە بەرخۆدانی ئیسلامی لە لوبنان، یەمەن، ئێران، عێراق و سووریا

ئەمڕۆ ڕۆژێکە کە بەرخۆدانی ئێوە بە بەرخۆدانی براکانتان لە فەلەستین گرێ دراوە تا بەم شێوەیە، دوژمن نەزان تێبگات کە کارتی قێڕاندن، کوشتنی ڕێبەران و زانایان تێپەڕیوە. کاتی بەتاڵان بردنی سامانەکانتان لەلایەن زایۆنییەکانەوە تێپەڕیوە. کاتیبوردمانی هەر ڕۆژەی ناوچەکانی سووریا و عێڕاق بە دەستی ئەوان تێپەڕیوە. چی دیکە کاتی ئەوەی کە کەسانێک چاویان بە دووبەرەکێ لە ناو ماڵی ئۆمەتی ئیسلامی و سەرهەڵدانی شەڕ بوو، تێپەڕیوە. کاتی ئەوە هاتووە کە هەموو هێزە عەرەبی و ئیسلامییەکان دەست بدەنە دەستی یەکەوە تا شوێنە پیرۆزە ئیسلامییەکان و فەلەستین لە دەستی داگیرکەران دەربهێنن.

دەتوانرێت ترس لە هێزی درۆنی حەماس لە مێدیاکانی ئیسرائیل لە یەک ساڵی ڕابردوودا ببینرێت. کەناڵی I24، لە زمانی سەرچاوە ئاگادارە ئیسرائیلییەکانەوە ڕاپۆرتی داکە تێلاڤیڤ ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان لە داهاتوودا رەت ناکاتەوە و ئەگەری کردنە ئامانجی درۆنەکانی یەمەن پێش بینی دەکات.

ئەو سەرچاوەگەلە پاگەندەیان کرد کە ئێران لە ڕێگای حزبوڵڵاوە بەدوای گورزی قورس لە تێلاڤیڤە. لە ئەو نێوانەدا مەترسیی ڕاستەقینە کە تێلاڤیڤ بەرەوڕوویەتی، لە یەمەن شاردراوەتەوە و ئەگەری کردنە ئامانجی ئیسرائیل لەلایەن ئەنساروڵڵاوە لە سێبەری هاوئاهەنگی لەگەڵ حزبوڵڵا ببێتە ڕاستییەک.

بە پاگەندەی ئەو سەرچاوە، حزبوڵڵا بە داگیرسانی بەرەی باکووری، ئیسرائیل فریو دەدات بەڵام ئیسرائیل کردنەوەی بەرەیەک لە باشوورەوە لە ڕێگایئ درۆنەکانی حوسییەکانیشەوە لەبەرچاو دەگرێت.

دوایین قسە

ئیسرائیل نە تەنیا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری بەرە بەڵکوو لەگەڵ جۆراجۆری بەرەکاندا بەرەوڕوویە. بەرەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە هەبوونی پشتیوانی خەڵک لە شەڕ لەگەڵ داگیرکاران، ڕێگایەکی مومکین و سادەی لە باری سەربازییەوە بەهۆی دەریای سوور بۆ گەییشتن بە بیابانی باشووری ئیسرائیل و بنکەی ئەتۆمی دیمونا هەیە.