فەماندەی کوردی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک وێڕای ڕەخنە لە چالاک نەبوونی ئەمریکا بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا وتی: ئەمریکییەکان هیچ کارێکیان بۆ پارێزەری کە کوردەکان بەرانبەر تورکیا نەکردووە بەڵکوو بەس پارێزەری لە خۆیان دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی کوردی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، هەڵوێستی ئەمریکا هەمبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی لاواز وەسف کرد.

ناوبراو بە هەواڵدەری فەڕەنسای وتی: تورکیا لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە نیوەی دامەزراوە ژێرخانییەکان وەکوو نەوت و کارەبای ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانی لەناوبرد و دەیان ژێرخانی گرینگ وەکوو ژێرخانی دابنی گاز و هێزگەکانی کردە ئامانج.

کۆبانێ بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا ناتوانێت هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا ڕابگرێت لە کردەوەی ئەو هاوپەیمانەی خۆی ڕەخنەی گرتووە و هەڵوێستی ئەمریکا هەمبەر هێرشەکا ئاسمانییەکانی تورکیای لاواز وەسف کردووە و جەختی کردووە کە تەنیا کاردانەوەی ئەوان بە ئەو هێرشانە، پارێزەری لە خۆیان بووە.