بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، دوکتۆر موحەمەد مەهدی ڕەحمەتی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی هەواڵی مێهر لەدیدار لەگەڵ نوێنەرانی میدیا و رۆژنامەکانی کوردستان رایگەیاند: بەشی کوردی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەروەتێکی گرینگە بۆ کەرتی ڕۆژنامەوانیی ئێران.
وتیشی: کەسایەتی فەرهەنگی ، هونەری ، ئەدەبی و ئایینی لە کوردستان زۆرە و لە مێژە ناوچە کوردنشینەکان ئاخێزگەی کەڵە هونەرمەند و گەورە نووسەر و مامۆستایانی پایە بەرز بووە و دەبێ راگەیاندن و رۆژنامەکان بە باشی بە بەرەی داهاتوویان بناسێنن.
رەحمەتی ڕایگەیاند کە بەشی زمانی کورد ئاژانسی نێودەوڵەتی مێهر ئامادەیە کار و چالاکی زیاتر بکات لە پێناو گەشەپێدانی زمان و فەرهەنگی کوردی و بۆ ئەم مەبەستەش داوای هاوکاری و یارمەتی لە نووسەران و مامۆستایانی کورد دەکەین.