عەداڵەت ناسری وەک‌ بەڕێوەبەری نوێی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پارێزگای کوردستان دەستی بەکار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەداڵەت ناسری بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئاژانسی هەواڵی مێهر و ژمارەیەک لە بەرپرسان، وەک بەڕێوەبەری نوێی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پارێزگای کوردستان دانرا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، جگە لە بەشی زمانی کوردی بە پێنج زمانی دیکەش هەواڵ و بابەت بڵاو دەکاتەوە کە بەشی زمانی فارسیەکەی لە هەموو پارێزگاکانی ئێران نووسبنگەی هەیە.

عەداڵەت ناسری بەڕێوەبەری نوێی بەشی فارسی مێهر لە نووسینگەی کوردستانە.