گەردەلوولی ئەقسا، ئۆپەراسیۆنی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کەرتی غەززە لەدژی زایۆنیستەکان و دانیشتوانی دەوروبەری کەرتی غەززە، شۆکێکی مێژوویی بۆ زایۆنیستەکان هێنایە ئاراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئامادە نەبوون و هۆشداریی نەدانی ئەمنی لە لایەن رێکخراوە هەواڵگ ییەکانی رژێمی زایۆنی بووە هۆی ئەوە لە چەند کاتژمێردا زیاتر لە هەزار ئیسرائیلی بکوژرێت و نزیک بە 150 کەسی دیگەیان لە لایەن بەرخۆدانەوە ئەسیر بکرێت.

مایکل فریدمەن، گۆشەنووسی رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لەمبارەوە نووسی: لێکدانەوەی هەواڵگری ئیسرائیل ئەمە بوو کە حەماس بۆ هەنگاوێک خۆی ئامادە دەکان کە هەرگیز ناوێرێت ئەنجامی بدات؛ لە حاڵێکدا کە ئەم بابەتە، هەڵە و بە هۆی لووتبەرزیەوە بوو. حەماس لە بەرانبەر ئەم روانگەدا هێرشێکی لە زەوی و دەریاوە دەستپێکرد کە بە شێوەیەکی بڕوا پێنەکراو ژیرانە و ئاڵۆز بوو.

گەردەلوولی ئەقسا نیشانی دا سوپای رژێمی زایۆنی لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنێکی هێرشیدا تا چە ڕادەیەک، لاوازە.

ئەم لاوازییە پرسێکە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن زایۆنییەکان و کارناسانی کەناڵە عێبرییەکانەوە هۆشداریی لەبارەوە دراوە.

رۆژنامەی چەپ گەرای هائارتس لە یادداشتێکدا دەڵێت: ستراتێژی بنیامین نتانیاهۆ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیش تەواو لەناو چووە و سەبارەت بە ئەمریکایش پەیوەندی لەگەڵ تلاڤیڤ بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر شێواوە.

بێ ئەکریکا کە هاوپەیمانێکی زۆر گرینگی ئیسرائیل دێتە ئەژمار، دیار نییە ئەم رژێمە بتوانێ یەک رۆژیش بمێنێتەوە.

لە یاداشتەکەدا هاتووە: "ئێستا ڕووبەڕووی گەردەلوولێک دەبینەوە کە پێشتر شرۆڤەکاران هۆشدارییان دابوو لە شەڕێکی بەرفراوان". ئێران و حەماس و حزبوڵا دڵخۆشن بەو ئاژاوەگێڕییە بەردەوامە لە ناوخۆی ئیسرائیل. بۆچی نا? هەموو ئەم ململانێیانە هێزی بەرگری ئیسرائیل لاواز دەکەن و پێگەی نێودەوڵەتیی ئیسرائیل دەشکێنن. تاکە ڕژێمێک کە پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ناوچەکەدا بگۆڕێت، ئیسرائیلە نەک ئێران.”

هاتنە مەیدانی بەرەی لوبنان، شکستهێنانی ئەرتەش

لە ڕۆژی دووەمی شەڕی گەردەلوولی ئەقسا 3 مووشەک لە سنووری لوبنانەوە بەرەو قووڵایی ناوچە داگیرکراوەکان هەڵدرا.

هاویشتنێک کە زۆر ورد سێ بنکەی ئەرتەشی پێکا و حزبوڵڵای لوبنانیش ساعتێک دوای ئەوە لە بەیاننامەیەکدا ڕاشکاوانە بەرپرسیارێتیەکەی لە ئەستۆ گرت. و هەڕەشەی لە زایۆنییەکان کرد کە گوشار و هەڕەشە نەخەنە سەر غەززە.

لەم ساڵانەی دواییدا چەندین جار کارناسانی ئیسرائیلی هۆشدارییان لە هاتنی دوو یان چەند بەرە بۆ شەڕ لەگەڵ تێلاڤیڤ دابوو. مانگی مارسی ئەمساڵ بوو کە ئەم هۆشداری و نیگەرانیە سەبارەت بە هاتنی لوبنان بۆ گۆڕەپانی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل و پشتیوانی لە کەرتی غەززە بە روونی هەستی پێکرا.

ئەو کاتەی کە چەندین مووشەک لە لایەن گرووپە فەلەستینییەکانی دانیشتووی لوبنان بەرەو ناوچە داگیر کراوەکان هەڵدرا.

کەناڵی عێبری زمانی i24 لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: "ساڵی 1973 دوایین جار بوو کە ئیسرائیل هاتە مەیدان تاکوو لە دوو بەرەدا شەڕ بکات. پێدەچێت ئەم ڕاستیە‌خۆشە خەریکە ئەگۆڕدرێت و لە شەڕی داهاتوودا لە چەند بەرەدا تووشی شەڕ دەبین."

20 رۆژ پێش هێرتزی هالۆی سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی ئەفسەران بە بۆنەی پەنجاهەمین ساڵی شەڕی ئۆکتۆبر وتی: ئەرتەش هەر کاتێک کە پێویست بێت، بۆ شەر لە چەند بەرەی هاوکات ئامادەیی هەیە.

سەرلێشواوی زایۆنییەکان لە بەرەی باکوور

ترس لە هاتنی جیدی تری حزبوڵڵا بە بەرەی گەردەلوولی ئەقسا، زایۆنیستەکانی زۆر نیگەران و سەرلێشواو کردووە.

بەگوێرەی میدیا عیبریەکان نیوەی هێزی ئەرتەشی زایۆنی لە دەوروبەری غەززەوە بۆ باکور گواستراوەتەوە، بۆ ئەوەی سەرسوڕمان و شکستی ٧ی ئۆکتۆبەر ئەمجارە لە باکوور و لەسەر سنووری لوبنان دووبارە نەبێتەوە.

زایۆنییەکان تەنانەت لە قەناعەت هێنان بە ڕای گشتی بۆ ئەوەی بتوانن لە چەند بەرەدا شەڕ بکەن سەرکەوتوو نەبوون.

کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی زایۆنی لە هەواڵێکدا رایگەیاند کە زیاتر لە 75 لەسەدی دانیشتوانی ئەلجەلیل لە باکووری ئیسرائیل لە ترسی هێرشی شەڕڤانانی بەرخۆدان ئەم ناوچەیان بەجێهێشتووە و چوونەتە شوێنەکانی دیکە.

بەڵام ئێستا لەگەڵ ڕەخسانی مەیدانی شەڕ و تاقیکردنەوەکەدا، زۆرێک لە شرۆڤەکاران و شارەزایان و تەنانەت زۆرێک لە بەرپرسانی سەربازیی ئێستا و پێشووی زایۆنی ڕایانگەیاندووە کە لە دۆخی قەیراناوی ئێستا کە ڕژێمی زایۆنی لە هەردوو قەیرانی ناوخۆیی و دەرەکیدا تێوەگلاوە، توانای شەڕکردن تەنانەت لە یەک بەرەدا نییە.

نیگەرانی ئەوان لە هاتنە ناوەوەی حزبوڵڵا وایکردووە بچنە ناو ئەمریکاوە. وتەبێژی ئەرتەش دەڵێت: "ئەو کەشتییە فڕۆکە هەڵگر و کەشتییە جەنگییە ئەمریکییانەی بەرەو ئیسرائیل دێن، لە ئەگەری ڕوودانی شەڕدا، لە چەند بەرەیەکدا بەشداری شەڕەکە دەکەن".

کۆتایی قسە

هاتنە ناوەوەی بەرەی لوبنان بۆ شەڕ لەگەڵ تلاڤیڤ، وێڕای کردنەوەی بەرەیەکی نوێ لە خاڵی بەرامبەری بەرەی غەززە (باکور و باشوور)، چڕبوونەوەی سوپای زایۆنی و هێزە زرێپۆشەکان چەند هێندە دژوارتر و بڵاوەیان پێدەکات. کێشەیەک کە ئەرتەشی زایۆنی زۆر لاواز دەکات.

به ڵام ئه وه ی ده توانرێت له ئه گه ڕی ده ستپێکردنی شه ڕ له سنووره کانی باکوور وه ک گورزی سه ڕه کی له سه ڕ زایۆنیسته کان هه ژمار بکرێت، ترس و نیگه ڕانی ڕای گشتی له حزبوڵڵا و ده سه ڵاتی ئه م بزووتنه وه یه . زایۆنیستەکان پێیان وایە ئەگەر حەماس و گرووپەکانی ژێر گەمارۆ و ئابلۆقەی زایۆنیستەکان بتوانن ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی لەو شێوەیە جێبەجێ بکەن و بەڕێوەی بەرن، حزبوڵای لوبنان لە بەردەم سوپای ماندوو و شکستخواردووی دەوروبەردا دەسەڵات و سەرسوڕمانی زۆر زیاتری دەبێت.