بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند: ژمارەی شەهیدان بۆ 560 کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ دوو هەزار و 900 کەس زیادی کردووە.
سەرچاوە عیبریەکان دانیان بەوەدا ناوە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقساوە تا ئێستا ٤٤٠٠ مووشەک و هاوەن لە کەرتی غەززەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان هەڵدراون.
کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنی بە گێڕانەوە لە هێزە سەربازییەکانی ئەم ڕژیمە ڕایگەیاند: لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا ٤٤٠٠ مووشەک لە غەززەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ئاراستە کراوە.
هەروەها سەرچاوە عیبریەکان ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی ئیسرائیل ٣٠٠ هەزار سەربازی بانگهێشت کردۆتەوە بۆ شەڕ.