فەرماندەی سوپای تارانی گەورە ڕایگەیاند: کەتیبەی فاتحین هیچ کات و سنوورێکی جوگرافیای نییە و‌ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە ئیسلام و شۆڕش لە هەر بەشێکی جیهاندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەردار حەسەن حەسەن زادە، فەرماندەی سوپای محەممەد ڕەسوڵڵا (د.خ) لە تارانی گەورە، لە کاتی مەشقی ئەمنیی یەکە تایبەتەکانی نەبی ئەکرەم ٢ی فاتحین، لە میانەی وتارێکدا بۆ سەربازانی بەشدار لەم مانۆڕە، وتی : ئامادەی بەرگری لە ئیسلامین.

یەکەی فاتحین هیچ سنوورێکی کات و جوگرافیایی نییە. ئەم یەکەیە هێزی بێ سنوورە و ئامادەیە بەرگری لە ئیسلام و شۆڕش بکات لە هەر بەشێکی جیهان ئەگەر پێویست بکات.