سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەرکەوتنی بەرخۆدانی فەلەستین لە هێرش کردنە سەر ڕژێمی زایۆنی وتی: سەربەرزیی گەلان لە ئاشتبوونەوە لەگەڵ زۆڵم نایێتەدی

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران لەم پەیامەدا وتی:

بسم الله الرحمن الرحیم

ان تنصرو الله ینصرکم و یثبت اقدامکم

دواجار ئاهی میللەتێکی چەوساوە گۆڕا بۆ گەردەلوولێک لەدژی ستەمکاران. خۆری سەرکەوتنی خوا جارێکی تر لە فەلەستینەوە هەڵهات و دڵی ئیماندارانی خۆش و خەڵکی ئازادەی جیهانی سەربەرز و ستەمکارانی زەبوون کرد.

سڵاو و دروودی خودا و هەموو بەندە ساڵحەکانی لەسەر میللەتی خۆڕاگری فەلەستین، کە لە هەنگاوێکی مێژوویی دا، جیهانی ستەمکاریی تووشی شۆک و سەرسوڕمان کرد.

سڵاو لە خۆڕاگری و هەموو پیاوە ئازاکانی کە وەهمی ژیانیان لە ژێر سایەی ڕژێمی دەستدرێژکاری زایۆنیستی فڕێدا و دواتر بە دەستپێشخەری نیشانی دا کە ئیرادەی پۆڵایین کە ڕەگ و ڕیشەی لە ئیمان بە خودا و پشت بەستن بە گەلەکەیەتی، بەسەر هەموو جیهازات و چەک و چۆڵەکاندا زاڵ دەبێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشتی هەموو جیهان دەکات بۆ ئەوەی سەرنجی ئەو ڕاستییە بدەن کە کەڵەکەبوونی ستەم و نادادپەروەری لەسەر نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین، درێژەی تەشهیر و سووکایەتیکردن بە ژنان و زیندانییەکان و تێکدانی قودس و یەکەم قیبلەی موسڵمانان، هەمیشەیی نییە و ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەلان دەبێتەوە.

بێ گومان ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی بەرپرسیارن لە مەترسی خستنە سەر ئاسایشی گەلانی ناوچەکە و دەبێ لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

کۆماری ئیسلامی پشتیوانی لە بەرگری ڕەوای نەتەوەی فەلەستین دەکات و لەو باوەڕەدایە کە وەک خودای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت: " «ان العزه لله و لرسوله و للمومنین»"؛ کەرامەت ڕەگ و ڕیشەی لە ئیمان و خۆڕاگری و یەکڕیزیدایە. سەربەرزی گەلان لە ئاشتبوونەوە لەگەڵ ستەمدا بەدی نایێت؛ هەرگیز ئەسیر کرانی نەتەوەی ئازادی فەلەستین ئاسایی نابێتەوە.

دەوڵەتە ئبسلامییەکان هاوشانی ئۆممەتی ئیسلامی بە ڕاستگۆیانە بچنە پاڵ میللەتی فەلەستین . دوژمنی زایۆنیستیش بزانێت کە هاوکێشەکە گۆڕاوە؛ شەڕخوازی خەسار لە زایۆنیستەکان دەدات. نەتەوەی فەلەستین براوەی ئەم گۆڕەپانەیە.

سڵاو لە بەرخۆدان لە فەلەستین و لوبنان و سووریاوە تا عێراق و ئەفغانستان و یەمەن، سڵاو لە غەززەی قارەمان و خۆڕاگر، سڵاو لە حەماس و جیهاد و هەموو گرووپەکانی بەرخۆدان، سڵاو لە گەنجانی ئازا و دلێری فەلەستین، سڵاو لە ئیمام خومەینی و ئیمام خامنەیی کە ڕێنوێن و پشتیوانی گەلانن لە ڕێگای بەرخۆدان دا و سڵاو لە شەهیدانی بەرخۆدان و شەهیدی ئازیز حاج قاسم سولەیمانی.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران