بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەید یەحیا سەفەوی ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی لە شەشەمین کۆبوونەوە نێودوەڵەتی هاودڵی لەگەڵ منداڵان و تازەلاوانی فەلەستینی ڕایگەیاند: لە سەرەتای قسەکانمدا لە ئۆپراسیۆنێک کە لەلایەن فەلەستینییەکانەوە دەست پێکراوە، پاڵپشتی دەکەم و دڵنیاین کە بەرەی بەرخۆدان پشتیوانی ئەو ئۆپراسیۆنە دەبێت.
سەردار سەفەوی درێژەی دا: پیرۆزبایی لە فەلەستینییەکان دەکەین و دەڵێم کە ڕۆحی شەهیدانی فەلەستینی و ڕۆحی حاج قاسم و پارێزەرانی حەرەم لە لەگەڵ یەکتردایە.
ناوبراو زیادی کرد: تا ئازادی قودس، یەکگرتوویی موسڵمانان بۆ ئازادی فەلەستین درێژەی دەبێت و ئەو ڕژێمە منداڵکوژە ئەبێ سزای کارەکانی خۆی بدات.