هێرشی خومپارەیی لە لوبنانەوە بۆ سەر ناوچەگەلێک لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکانەوە و هێرشی دووبارەی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر کەتی غەززە لە نوێترین گۆڕانکارییەکانی فەلەستینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین ئەلیەوم، لە درێژەی ئۆپراسیۆنی کوتوپڕی فەلەستین لە دژی ئیسرائیل و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە دوێنێدا، ئەمڕۆ یەکشەممەش حزبوڵڵای لوبنان بنکەکانی هێزەکانی ئیسرائیلی کردە ئامانج و بەرپرسیارێتییەکەشی لە ئەستۆ گرت.

ئەلجەزیرە لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند کە درۆنە سیخەڕییەکانی ئیسرائیل لە هەرێمی ئاسمانی مەزراکانی شەعبا و ناوچەی ئەلعرقوب و حەسبیا هەڵکەوتوو لە لوبنان گەشتیان کرد.

هەروەها مێدیاکان لە کردنە ئامانجی بنکەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی زبدین لە ناوچە داگیرکراوەکانی شەعبا هەواڵیان دا.

هەروەها بە پێ هەواڵی مێدیاکان ژمارەی کوژراوانی ئیسرئیلی لە ئەو ئۆپراسیۆنە بۆ 300 کەس و ژمارەی بریندار بووەکانیش بۆ هەزار و 864 کەس بەرز بووەتەوە.

هەروەها 256 هاووڵاتی فەلەستینی لەوانە 20 منداڵ کوژراون و 788 هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.