میدیا عیبرییەکان ڕایانگەیاند کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ٢٢ زایۆنیست کوژراون و زیاتر لە ٤٥٤ کەسی دیکەش بریندار بوون کە لەو ژمارەیەش  ٨٠ زایۆنیست باری تەندروستییان جێگیر نییە و لە گیانەڵادان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی هێزەکانی قەسامی بەرخۆدانی فەلەستین ئەمرۆ سەدان مووشەکیان بەرەو زایۆنییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین تەقاند ئامارەکان لە رێژەی کوژراو و برینداران دژ بەیەکن، بە تایبەت کە ژمارەیەکی زۆر بریندار لە نەخۆشخانەکاندان.

هەندێ میدیای ناوچەکە رایانگەیاند کە تا ئێستا 150 ئیسرائیلی کوژراون و 600 کەسیش بریندارن.

میدیای عیبری لە ڕاپۆرتەکاندا بە ئاماژە بە درێژەی ئۆپراسیۆنەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە دژی ئامانجە زایۆنیستییەکان، دانیان بەوەدا ناوە کە شەقام و ڕێڕەوەکانی خاکە داگیرکراوەکان چۆڵە و کەسی تێدا نییە و زایۆنییەکان ناوێرن لە گیان پەناکانیان بێنەدەرەوە.

پێگەی هەواڵی خیشوتی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە دوایین گۆڕانکارییەکانی ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگریی فەلەستین کرد کە بە گەردەلولی ئەقسا ناسراوە.

پێگەی هەواڵی زمانی عیبری والا هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە سوپای زایۆنی زۆر نیگەرانە لە دزەکردنی چەکدارانی قەسام بۆ ناوچەکانی دیکەی نیشتیمانە داگیرکراوەکانی فەلەستین و لە ئێستادا شەڕی چەکداری توند لە ٢٢ شوێن بەردەوامە.

ئەمڕۆ سەدان مووشەک لە کەرتی غەززەوە بەرەو شوێنی نیشتەجێبوونی زایۆنیستەکانی نزیک و هەندێک ناوچەی ناوەندی ناوچە داگیرکراوەکان ئاراستە کران.