مانۆڕی هاوبەشی درۆنی 1402 ی ئەرتەش، سەرلەبەیانی سێشەممە 11 ی ڕەزبەر بە بەشداری نزیک بە 200 پارچە درۆنی ئەرتەش لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و دەریای عومان دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو مانۆڕەدا جۆرەکانی درۆنی مانۆڕی، ناسینەوەیی، جنگالی، وەکوو چمروش، یەسیر، سادق، پلیکان، ئەبابیل3 و 4 و 5 کەمان 12 و 19، ئەرەش، کەرار، ئومید، یەزدان، مەهاجر 2 و 6 ی هێزە چوار قۆڵییەکانی ئەرتەش نمایش درا.

ئەو مانۆڕە بە شێوەی هاوبەش لەلایەن هێزە چوارقۆڵییەکانی ئەرتەش لە پاریزگا ڕۆژاواییەکان، باشووری ڕۆژاوا ، باشوور، باشووری ڕۆژهەڵات، کەنداوی فارس ، تەنگەڵانی هورموز و دەریای عومان و لە پارێزگاکانی ئیسفەهان، سمنان و یەزد بەڕێوە چوو.

ئەمیر سەیاریی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە درۆن دیاردەیەکی نوێیە، دەڵێت: کاریگەری ئەو دیاردە لە شەڕەکانی ئەم دواییە لە جیهاندا سەلمێندراوە کە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا و شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا. درۆن لە بەرز کردنەوەی ئاستی توانی ڕەزمی هێزە چەکدارەکان پێگەیەکی بەرزی پەیدا کردووە و لە ڕێکخراوی ڕەزمی ئەرتەش گونجێندراوە.