بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەوڵی سیاسی کومیتەی ئاشتی نۆبێل بۆ پێشکەش کردنی خەڵات بە هاووڵاتیەکی ئێرانی ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو یەکێک لە دامەزرێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوام لەسەر بەدی هێنانی ئاشتی لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی جەختی کردووە و بەردەوام لەسەر تۆکمە کردنەوەی فەرهەنگی ئاشتی هەوڵی داوە، بەڵام هیچ کات نایەوێت لە ئاشتی و بەدی هێنانی کەڵکی ئاوەژۆ بگیردرێت.
کەنعانی زیادی کرد:ئێستا دەبینی کومیتەی ئاشتی نۆبێل، هەوڵی پێشکەش کردنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی بە کەسێک داوە کە بەهۆی پێشێل کردنی یاساکان سزای بە سەردا سەپێندراوە،ئێمە ئەو هەوڵە بە کارێکی دوژمنانە و سیاسی کاری دەزانین و ئیدانەی دەکەین.
کەنعانی زیادی کرد: لە بەیاننامەی ئەو کەمیتە پاگەندەی ناڕاست و پێچەوانەی ڕاستییەکان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئێران هاتووەتە ئاراوە کە جووڵەیەکی سیاسی لە درێژەی سیاسەتی دەستێوەردانانە و دژە ئێرانی هەندێک وڵاتی ئەورووپی لەوانە کومیتەی ئاشتی نۆبێلە.