سەرۆکی مەجلیسی ئێران جەختی کرد : سیاسەتی نەگۆڕی ئێران پەیوەندی ستراتیژی بەربڵاو لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێیەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر قاڵیباف پێش چوونی بۆ موحەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمرۆ پێنجشەممە پێشچوونی بۆ ئەبوو زەبی پایتەختی ئیمارەتی عەرەبی جەختی کردە سەر سیاسەتی ئێران بۆ پەرەدان بە هاوکارییە هەمە لایەنەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

سەبارەت بەم سیاسەتەی ئێران قاڵیباف وتی: ئێمە پێمان وایە کە پەرەدان بە پەیوەندییەکان بە تایبەتی لە بواری ئابووری و سیاسی دەتوانێ لە سێبەری ئاسایشی بەردەوامی ناوچەکە جێگای خۆی بگرێت‌.