جەژنی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام و حەزرەتی ئیمام جەعفەر سادق لە تاران بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ سێ شەمە 11ی ڕەزبەر بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مەدداحان و بە بەشداریی هەزاران کەس لە مەیدانی وەلیعەسری تاران جەژنی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام بەڕێوەچوو.

خەڵکی بەشدار لەم ئاهەنگە بە بەرز کردنەوەی قورئان و ئاڵای موحەمەد رەسولەڵڵا دروشمیان دژی سووکایەتیکەران بە قورئان دەربڕی.