نوێنەری پێشووی پارێزگای کەرکووک لە پەرلەمانی عێڕاق و یەکێک لە ڕێبەرەکانی هاوپەیمانی عرووبە جەختی کرد کە عەرەبەکانی پارێزگای کەرکووک دژی گەڕانەوەی پارتی بۆ ئەو پارێزگایە نین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، یاسین عوبەیدی وتی: دژایەتی عەرەبەکانی پارێزگای کەرکووک بەس بۆ گەڕانەوەی پارتی بۆ بنکە پێشووەکەیانە چونکوو لە هیچ وڵاتێکی جیهاندا ئەگەری دەرکردنی هێزەکانی ئەرتەش لە شوێنێک و جێگیر بوونی هێزەکانی پارتێک لە ئەو شوێنە بوونی نییە.

جەختیشی کرد کە عەرەبەکانی پارێزگای کەرکووک دژی گەڕانەوەی پارتی بۆ ئەو پارێزگایە نین.