بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، جەبار عودە یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕایگەیاند کە تەنیا لە سێ مانگدا 500 داعشی لە کەمپی ئەلهەول هەڵاتوون.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: کەمپی ئەلهەول لە سووریا لە ڕوانگەی ئێمەوە مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ ئاسایشی عێڕاق دێتە ئەژمار و حکومەتی ئەمریکا بەرپرسی ڕاستەوخۆی دروست کردنی ئاڵۆزی لە ئەو ناوەندە کە گەورەترین شوێنی کۆبوونەوەی تیرۆریستەکان لە ناوچەکە و جیهانە. لە ئێستادا 20 هەزار تیرۆریست لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە جوگرافیایەک نزیک لە سنوورەکانی عێراق ژیان دەکەن.