بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا یووسفی لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی جێژنی گەورەی سەشەقام لە شاری سنە لە سەروبەندی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام و هاوکات لەگەڵ هەفتەی وەحدەت، وتی: دوای ڕوون بوونەوەی ڕۆڵی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بشێوییەکانی ساڵی ڕابردوو لە ئێران، خەڵک چی دیکە متمانەیان نییە و دەزانن کە دوژمنان دڵسۆزی گەلی ئێران نین و بەس بەدوای نائەمن کردنی ئەم وڵاتەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی دواییدا دوژمنان هەوڵی نائەمن کردنی سیستان و بەلووچستانیان دا، لەگەڵ شکست بەرەو بووەوە، ڕایگەیاند: دوژمن دەیەوێت یەکگرتوویی ئێمە لەناو ببات، بەڵام پڕۆژەی نائەمن کردنی دوژمنان بەردەوام و یەک لە دوای یەک خەریکە شکست دەهێنێت.
یەکگرتوویی گەل و یەکپارچەیی هێڵی سووری گەلی ئێرانە
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە وتنی ئەوەی کە هێڵی سووری خەڵکی ئێمە لە هەر ئێتنیک، ئایین و ڕەگەزێکەوە یەکگرتوویی نەتەوەیی و یەکپارچەیە و خەڵک ئیزن نادەن دوژمنان ئەو یەکگرتووییە تێکبدەن، وتی: دوژمن بزانێت گەلی ئێمە لە هەر هۆز و ئایینێتەوە لە پاڵ یەکن و جێگایەک کە بەرژەوەندی نەتەوەیی لە ئارادا بێت، هەر جۆرە کێشەی ئێتنیکی و ئایینی دەنێنە لاوە.
یووسفی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دوژمن ناتوانێت یەکگرتوویی نەتەوەیی و ئاسایشی ئێران لاواز بکاتەوە و باشتر وایە دوای ئەو هەموو شکستە چی دیکە پیلان بۆ نائەمن کردنی ئێران نەڕێژن، درێژەی دا: جگە لە خەڵک، هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەکانیش زۆر وشیارن و هەوڵەکانی دوژمن بەردەوام چاوەدێری دەکەن. دوژمنانی ئێران بزانن ئەگەر هەوڵێک بۆ تێکدانی یەکگرتوویی نەتەوەیی ئێمە بدەن یان بەدوای دروست کردنی کێشە و دووبەرەکێ لە ناو ئێران بن، هەوڵەکانی ئەوان لەلایەن دەزگا ئیتلاعاتی و ئەمنییەکانەوە پووچەڵ دەکرێتەوە.
ناوبراو جەختی کرد: خەڵک لە هەموو شوێنەکانی ئێران پابەندن بە کۆماری ئیسلامی و شانازی بە ئەوەوە دەکەن. لەلایەکی دیکەشەوە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەموو ئێتنیک و ئایینەکان ڕێز دادەنێت.