بیست و‌چوارەمین پیشانگای کتێبی عێراق بەڕێوەچوو و پێشوازییەکی باش لە کتێبەکانی ژووری ئێران کراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بیست و چوارەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی بەغدا خەڵکی عێراق پێشوازییان کرد لە ژووری کتێبی ئێران و زیاتر کتێبی پەیوەندیدار بە شەهید سەردار قاسم سولەیمانی لایەنگری زۆر بووە.

لەم پیشانگایەدا نزیک بە 350 بڵاڤگەی عێراقی، عەرەبی و بیانی لە 16 وڵاتی جیهان بەشدار بوون.

وڵاتی ئێران لەگەڵ لوبنان، مەراکش، سووریا، ئۆردۆن، فەلەستین، میسر، عەرەبستان، قەتەر لە ریزی ئەو وڵاتەن کە بەشدار بوون لەم پیشانگایەدا.

،