وەزیری ناوخۆی عێراق لە هەوڵی هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ دوور خستنەوەی گرووپە تیرۆریستیە دژبەرەکانی ئێران لە هێڵی سنووری هاوبەشی نێوان دوو وڵاتەکە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدول ئەمیر شمری وەزیری ناوخۆی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلعەرەبیە جەختی کرد کە هێزە عێراقییەکان، تیرۆریستە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە سنووری هاوبەش لەگەڵ ئەو وڵاتەیان دوور خستووەتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: سنوورە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بە تواوەتی لە کۆنترۆڵی هێزە عێراقییەکاندایە.